دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دادگەی نیویۆرک بڕیاری دا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەبڕی 354.9 ملیۆن دۆلار سزا بدرێت، بە تۆمەتی ساختەکاری و فێڵکردن لە ئاشکراکردنی سەروەت و سامەنەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە سزای پێبژاردنی 354 ملیۆن دۆلار، ترەمپ تاوەکو سێ ساڵی دیکە لە نیویۆرک ڕێگەی پێنادرێت بەڕێوەبەرایەتی هیچ کۆمپانیایەک بکات و قەرز لە بانکەکان وەربگرێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکەی دادگەی نیویۆرک دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو، ترەمپ ڕایگەیاندووە ساڵانە خاوەنی 3.6 ملیار دۆلارە بەمەبەستی ئەوەی بانکەکان "هەڵبخەڵەتێنێت" تاوەکو لە پێدانی قەرزدا مامەڵەی باشتری لەگەڵ بکەن.
لێدوانی فەرمی: ئارسەر ئینگۆرۆن، دادوەری دادگەی نیویۆرک ڕایگەیاند: ساختەكارییەكان لە ئاستێكی زۆردان و لە پرۆژەكانی خانووبەرەدا كراون، ئەمەش ئەگەری هەیە ترەمپ لە بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە نیویۆڕک دووربخاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا لە پلاتفۆرمەکەی خۆی (تروز) ئینگۆرۆنی بە "ناپاک" و جەیمس، سکاڵاکاری دۆسیەکەی، بە "گەندەڵ" ناودەبات و دۆسیەکە بە دەستوەردان لە هەڵبژاردن دەزانێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
- ببینە و ببیستە
- 55 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی چوارەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز نوێترین زانیاری و خشتەی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
2 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت