ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا حەسەن شێخ محەممەد. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
تورکیا لەگەڵ سۆماڵ لە گفتوگۆدایە بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی تاقیکردنەوە و ھەڵدانی مووشەک بۆ بۆشایی ئاسمان. ئەمە لە کاتێکدایە گەورەترین بنکەی سەربازیی تورکیا لە دەرەوەی خاکی خۆی کەوتووەتە سۆماڵ و توانای ڕاهێنانی 10 هەزار سەربازی هەیە.
بۆچی گرنگە: ئەنکەرە و مەگادیشۆ گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی شوێنێک بۆ تاقیکردنەوە و هەڵدانی مووشەک بۆ بۆشایی ئاسمان دەکەن. بەرپرسانی تورکیا گەشبینن بەوەی سۆماڵ بە پڕۆژەکە ڕازیدەبێت. چونکە سۆماڵ گونجاوترین شوێنە لەڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافی و ئەو پڕۆژەیە دەبێتە هۆی بەھێزکردنی پێگەی تورکیا و پەیوەندییەکانی ئەنکەرە لەگەڵ ئەو وڵاتە.
زانیاریی زیاتر: پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سۆماڵ دوای ساڵی 2011 چووە قۆناغێکی نوێ، لە ئێستادا لەڕووی ئابووری، سیاسی، سەربازی، بازرگانی، پەروەردە، خوێندنی باڵا و گەڕان و پشکنین بەدوای گاز لە ناوچە ئاوییەکانی سۆماڵ پەیوەندییەکی پتەویان هەیە.
باکگراوند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە ساڵی 2021 پلانێکی گەورەی 10 ساڵەی بۆ بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند. ڕاپۆرتەکان لەو کاتەدا ئاماژەیان بەوە دا کە ئەم بەرنامەیە پێویستی بە دروستکردنی شوێنی هەڵدانی موشەک دەبێت لە سۆماڵ، بەڵام تورکیا بەفەرمی ئەمەی پشتڕاست نەکردبوویەوە. لە ئێستادا هەردوولا لە پەیوەندیدان بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکە، بڕی یەک ملیار دۆلار خەرج دەکرێت و بڕیارە تا ساڵی 2028 کۆتایی بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت