حاڵەتەکانی دزینی ئاژەڵ لە سلێمانی زیادیان کردووە

شەیری بکە لە:
حاڵەتەکانی دزینی ئاژەڵ لە سلێمانی زیادیان کردووە

وێنەی مەڕە دزراوەکان - پۆلیسی سلێمانی

ئاڤا نیوز 

 

حاڵەتەکانی دزینی ئاژەڵ لە پارێزگای سلێمانی و سنووری قەزای دوکان زیادیان کردووە، تەنیا لەماوەی دوو هەفتەدا پێنج کەس لەسەر ئەو حاڵەتە دەستگیر کراون.

 

وێنە گەورەکە: لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەسەرجەم شارەکان حاڵەتی دزینی ژمارەی زۆری سەر ئاژەڵ تۆمار کراوە، بەشێکیان ئاژەڵەکان دەگوازنەوە بۆ شارەکانی دیکە خوارووی عێراق و لەوێ دەیفرۆشنەوە بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن.

 

لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە سنووری دوکان و ڕاپەڕین، پۆلیسی پێنج تۆمەتباری دەستگیرکردووە کە نزیکەی 200 سەر ئاژەڵی گەورە و بچووکیان دزی بوو.

 

زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا حاڵەتەکانی دزینی سەگی ماڵی و ئەسپ تۆمار کراون، بەڵام ئەم ماوەیە حاڵەتەکانی دزینی ئاژەڵی وەک مەڕ و مانگا زیاتر بووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 30-8 پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە چەند سەر ئاژەڵێکی دزی بوو، چوار ڕۆژ دواتر واتا لە 3-9 پۆلیسی سلێمانی لە چەمچەماڵ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە 170 سەر مەڕ و بزنی هاونیشتمانییەکی قەزای دوکانیان دزی بوو، لە بەرواری 10-9 لە قەزای دوکان، پۆلیس دوو تۆمەتباری دیکەیان دەستگیرکرد کە چەندین سەر ئاژەڵی گەورەیان دزی بوو.
 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان