پێنج هەزار پارچە زەوی لە سنووری ئاکرێ دابەش دەکرێن

شەیری بکە لە:
پێنج هەزار پارچە زەوی لە سنووری ئاکرێ دابەش دەکرێن

قەزای ئاکرێ. وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، زەوی بەسەر پێشمەرگە و فەرمانبەرانی سنووری ئاکرێ دابەش دەکرێن، شارەوانی ئاکرێ هەموو ئامادەکارییەکی بۆ ئەو بڕیارە دەستپێکردووە.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: لەچوارچێوەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەریمی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ئامادەکاری بکات بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر پێشمەرگە و فەرمانبەرانی سنوورەی شارەوانی ئاکرێ .

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکایەتیی شارەوانی ئاکرێ پێنج هەزار پارچە زەوی لەسەر ڕووبەری هەزار دۆنم ئامادەکردووە، تاوەکو دابەشی بکات بەسەر پێشمەرگە و فەرمانبەرانی سنوورەکە.

 

لێدوانی فەرمی: بڵند ڕەزا، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دیار نییە کەی دەست دەکەن بە دابەشکردنی زەوییەکان، بەڵام نەخشە سازی و کاری پێویست بۆ ئەو پڕۆسەیە ئەنجامدراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: