ڕێککەوتنی ئەمنیی ئێران و عێراق ئاوەدانی بۆ گوندەکانی سنوور دەگەڕێنێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق ئاوەدانی بۆ گوندەکانی سنوور گەڕاندووەتەوە و بارەگای پارتەکانی ڕۆژهەڵات لە سنووری برادۆست چۆڵکراون؛ ⁠خەڵکی ناوچەکەش دڵخۆشن بە ڕێکەوتنەکە.
  
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران و دوای داخستنی بنکە و بارەگاکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەکانی سنووری برادۆست، جووتیاران، گوندنشینان و ئاژەڵدارانی ناوچەکە دڵخۆشن و بەهیوان بتوانن بگەڕێنەوە گوندەکانیان.

  
لێدوانی فەرمی؛ محەممەد مەجید، جووتیارێکی دانیشتووی دەڤەری برادۆستە و دەڵێت: دڵخۆشم بە ڕێککەوتنەكه،‌ بەرهەمی ئەمساڵی باخەکەم ئاماده‌یه‌ بۆ فرۆشتن، ئێستا هەست بە ئارامی دەکەین .  

ئەمەش بزانە: بەهۆی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراقەوە، ‎77بارەگای پارته‌ کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە سنوورەکان داخراون و بارەگاکانیشیان ڕادەستی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور کراون، هەروەها ئەندامانیشیان بۆ شەش کەمپ گواستراونه‌ته‌وه‌، چوار کەمپ لە هەولێر و دوو کەمپ لە سلێمانی. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان