سەرۆک بارزانی كتێبێكی پێشكەشی پزیشكیان كرد

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی کتێبی مەم و زین دەبەخشێتە سەرۆککۆماری ئێران

سەرۆک بارزانی کتێبی مەم و زین دەبەخشێتە سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود پزیشكیان، كتێبێكی پێشكەشی سەرۆككۆماری ئێران كرد.


  
وێنە گەورەكە: ڕۆژی پێنجشەممە 12-09-2024، مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لێكرا و پاشان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆكوەزیران بارزانی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرۆک بارزانی كتێبی مەم و زینی ئەحمەدی خانی بە وەرگێڕدراوی زمانی فارسی پێشكەشی مەسعود پزیشكیان كردووە.

 

زانیاریی زیاتر: مەم و زین، داستانێكی خەمناكی كوڕ و كچێكە، شاعیری ناوداری كورد ئەحمەدی خانی لە شێوەی شیعرێكی درێژ لە چوارچێوەی كتێبێكدا چیرۆكەكەی نووسیوە و بڵاوی كردووەتەوە، كتبێبەكە بە شێوەزاری كرمانجی ژووروو نووسراوە و وەرگێڕدراوەتە سەر چەندین زمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: