لیندا تۆماس، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەمریکا پشتگیری لە ئەفریقا دەکات بۆ وەرگرتنی دوو کورسی هەمیشەیی لەناو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیندا تۆماس، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمریکا پشتگیری لە دابینکردنی دوو کورسی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بۆ وڵاتانی ئەفریقا، بەجۆرێک کورسییەک لە نێوان دەوڵەتە بچووکەکاندا بگۆڕدرێت.
زانیاریی زیاتر: لیندا تۆماس هیواخوازە ئەم کارنامەیە بەرەو پێشەوە بچێت بەشێوەیەک لە قۆناغی داهاتوودا چاکسازی لە ئەنجوومەنی ئاسایش بکرێت، هەوڵەکەیشی وەک بەشێک لە میراتی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا' وەسف کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە ئەمریکا هەوڵدەدات پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەفریقا بدات، زۆرێک لەو وڵاتانە ناڕازین لە پشتیوانییەکانی واشنتن بۆ شەڕی ئیسرائیل لە غەززە، قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دوورگەکانی زەریای هێمن کە گرنگن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی چین لە ناوچەکەدا.
ئەمەش بزانە: وڵاتە تازەپێگەیشتووەکانی جیهان لەمێژە داوای کورسی هەمیشەی لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن کە بەهێزترین دەزگای نەتەوەیەکگرتووەکانە.
باکگراوند: نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 1945 دامەزراوە، ئەنجوومەنی ئاسایش ئەرکی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە و پێنج وڵاتی هەمیشەیی خاوەن ڤیتۆن: ڕووسیا، چین، فەرەنسا، ئەمریکا و بەریتانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
- ببینە و ببیستە
- 38 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی چوارەم
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گرفتی کەمئاوی بە تەواوی چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت