سەرۆککۆماری ئێران سەرۆک بارزانی بۆ تاران بانگهێشت دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری ئێران

سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز 

 

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ تاران بانگهێشت دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان،  سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران كرد. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە.

 

زانیاریی زیاتر: هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی سەرۆک بارزانی بانگهێشت کرد سەردانی تاران بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: