سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی دیکە، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ چوارشەممە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆبووەوە، کاتژمێر 8:20ـ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممەش سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی حکومەت پێشوازی لێکرا و دواتر لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لەم کۆبوونەوەیە، مەسعوود پزیشکیان بە جیا چاوی بە سەرۆک بارزانی دەکەوێت.

 

ئەمەش بزانە: مەسعود پزیشکیان دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری ئێران ئەمە یەکەمین سەردانی فەرمییەتی بۆ وڵاتانی دەرەوە، یەکەمین سەرۆککۆماری ئێرانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، دوای تەواوبوونی دیدارەکانی لە هەولێر سەردانی سلێمانی.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان