پزیشکیان یەکەم سەرۆککۆماری ئێرانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران - وێنە؛ محەممەد شوانی

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران - وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز 

 

پزیشکیان بە جانتایەکی پڕ لە دیپلۆماسی و بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکان گەیشتە هەرێمی کوردستان، دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران 45 ڕۆژ دوای دەستبەکاربوونی لە یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی سەردانی عێراقی کرد، لە چوارچێوەی ئەو سەردانەش ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-09-2024 لە هەولێر دەبێت چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەکەوێت.

 

لێدوانی فەرمی: پێش سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: سەردانی شارە شیعەنشینەکان و بەسرە و شارەکانی هەولێر و سلێمانی دەکەین، بە پشتیوانی خودا لەگەڵ خۆشەویستانی ئەوێ کۆدەبینەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر بڕیاربوو لەسەر بانگهێشتنامەی هەرێمی کوردستان ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی و گیانلەدەستدانی گەشتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق نەکرا. 

 

زانیاریی زیاتر: پزیشکیان دەبێتە یەکەم سەرۆککۆماری ئێران لە مێژوو کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لە ڕۆژی 30-07-2024 وەک سەرۆککۆمار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتنامەی پێشکەشی ناوبراو کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان