سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە هەولێر

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە هەولێر و گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەم سەردانەی سەرۆککۆماری ئێران زۆر گرنگە و چەندین پرس تاوتوێ دەکرێن.

 

وێنە گەورەکە: بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 11-09-2024 مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان کردەوە، هەروەها 14 یاداشت و لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کرا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەی سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە فڕۆکەخانە و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەسەر پرسە سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و بازرگانییەکان دەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆدەبێتەوە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان