نووسینگەكانی كۆمسیۆن پرۆسەی ناردنی ئەنجامەكانی دەنگدان تاقیدەكەنەوە

شەیری بکە لە:
نووسینگەكانی كۆمسیۆن پرۆسەی ناردنی ئەنجامەكانی دەنگدان تاقیدەكەنەوە

لۆگۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئاڤا نیوز 

 

نووسینگەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پرۆسەی ناردنی ئەنجامەكانی دەنگدان بۆ نووسینگەی سەرەكی لەبەغدا تاقیدەكەنەوە.

 

وێنە گەورەكە: ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و ئێستا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق زۆرینەی ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە.

 

لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سبەی لە هەرسێ نووسینگەی كۆمسیۆن لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، پرۆسەی تاقیكردنەوەی ناردنی ئەنجامەكانی دەنگدان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە لەڕۆژی دەنگداندا هیچ گرفتێک سەبارەت بە ناردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بۆ نووسینگەی سەرەكی كۆمسیۆن لە بەغدا نەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناردنی ئەنجامەكانی دەنگدان لەڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە دەكرێت و سەرجەم بنكەكانی دەنگدان لەڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە بۆ نووسینگەی سەرەكی كۆمسیۆن لە بەغدا بەستراونەتەوە.

 

ئەوەش بزانە: لە دوو مانگی ڕابردوودا بۆ زانینی گرفتەكانی پرۆسەكە و چارەسەركردنیان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سێ هەڵبژاردنی ئەزموونی كردووە، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنیش ئاماژەی بە ئەوە دا كە دەنگدانە ئەزموونییەكان تەواو بوونە هیچی دیكە ناكرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: