ئیسرائیل پێشنیازی نوێی بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بارمتەکان هەیە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل پێشنیازی نوێی بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بارمتەکان هەیە

سینوار ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس-وێنە CNN

ئاڤا نیوز

 

بەرپرسێکی ئیسرائیلی پێشنیاز دەکات دوای ئازادکردنی هەموو ئەو بارمتانەی، کە لە فەڵەستین ماون ڕێڕەوێکی ئەمنی بۆ دەرچوونی یەحیا سینوار، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە غەززە دروست بکرێت.

 

وێنە گەورەکە: دوای دانوستانێکی زۆر بۆ ئاگربەست و گۆڕینەوەی بارمتەکان و نەگەیشتن بە ئەنجام، حکومەتی ئەم وڵاتە هەوڵ دەدات بەڕێگەی جیاواز بارمتەکان ئازاد بکات. 

 

لێدوانی فەرمی: ڕێکخەری بارمتە و بێسەروشوێنەکانی ئیسرائیل بە CCNـی ڕاگەیاند: ئەگەر هەر 101 بارمتەکە بگەڕێنرێنەوە، ئێمە ڕازی دەبین بە دابینکردنی ڕێڕەوێکی ئەمنی بۆ سینوار و یاوەرانی تاوەکو غەززە جێبێڵن.

 

ئەمەش بزانە: ڕێکخەری بارمتە و بێسەروشوێنەکانی ئیسرائیل لە لێدوانێکی دیکەی بۆ بلومبێرگ گوتی: ئێمە دەمانەوێت بارمتەکان بگەڕێنەوە، ئاساییە ئێمە بمانەوێت چەک داماڵین و توندڕەوی نەهێڵین، هاوکات باسیشیکرد سوپای نوێ حوکمڕانی غەززە دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی ئەمریکی گەشبین نین بە ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست و گۆڕینەوەی بارمتەکان پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان