بەریتانیا ئۆکراینا پڕچەک دەکات

شەیری بکە لە:
بەریتانیا ئۆکراینا پڕچەک دەکات

یەکێک لەو کەرەستە سەربازییانەی بەریتانیا کە دەیەوێت بۆ ئۆکراینای بنێرێت. وێنە؛ ئیندیپیندێنت

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، لەمساڵدا، سەدان مووشەک بۆ ئۆکراینا دەنێرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ کیێڤ دێت.

 

بۆچی گرنگە: بڕیاری ناردنی ئەو مووشەکانە لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ئۆکراینا دوای ئەوە دێت دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئێران مووشەکی کورت مەودای بۆ ڕووسیا ناردبێت.

 

لێدوانی فەرمی: دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کیێڤ گوتی: دەتوانم ڕایبگەیێنم کە ئێستا سەدان مووشەکی بەرگری ئاسمانیی و دەیان هەزار تەقەمەنی و زرێپۆشی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دەنێرین.  

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سوپای ئۆکراینا هێرشی پێچەوانەی دەستپێکردووە و پێشبینی دەکرێت، ئەو هاوکارییە سەربازییانەی بەریتانیا یارمەتیدەری باش بێت بۆ پێشڕەوی زیاتری هێزەکانی  ئۆکراینا بۆ نێو قوڵایی خاکی ڕووسیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان