دادگە لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەکات

شەیری بکە لە:
دادگە لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەکات

حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بە وەکالەت ، وێنە: العراقیە

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی بڵابوونەوەی تۆمارێکی دەنگی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لەلایەن دادگەوە لێکۆڵێنەوەی لەگەڵ دەکرێت

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 11-9-2024, ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، دەست بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەکرێت بەتۆمەتی گەندەڵیکردن و وەرگرتنی بەرتیل.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێندراوی سەنتەری میدیایی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، سەرۆکی داواکاری گشتی داوای لە دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرخی سێیەم کردووە، لێکۆڵینەوە لەبارەی تۆماری دەنگیی حەیدەر حەنەون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بە وەکالەت دەستپێبکەن.

 

زانیاریی زیاتر: پێشتر تۆمارێکی دەنگیی حەیدەر حەنوون بڵاوبووەوە کە دان بەوەدا دەنێت پیاوێک بە ناوی نەورەس، ملیار و 650 ملیۆن دینار و ئۆتۆمبێلی کادیلاکی بۆ هێناوەتە ماڵەوە و هەروەها دەشڵێت: ئەو زەوەییەی ماڵەکەم لەسەر دروستکردووە پێشتر وەرمگرتووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەیەک بەر لە ئێستا دەستەی دەستپاکی ڕەتیکردووە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ حەیدەر حەنوون دەرکرابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان