مەلا بەختیار دەچێتە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی

شەیری بکە لە:
مەلا بەختیار دەچێتە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی

لاهوور شێخ جەنگی و سەرۆکی بەرەی گەل و مەلا بەختیار. وێنە؛ گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی بە زەبری هێز یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  دەستی بەسەر دەزگای چاودێردا گرت کە مەلا بەختیار خاوەندارێتی دەکات، ناوبراو لە کاردانەوەدا بڕیاری داوە بۆ هەڵبژاردن بچێتە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی.

 

وێنە گەورەکە: مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت. ژمارەیەک  لیستی نوێ بۆ یەکەمجار بەشداری هەڵبژاردن دەکەن. یەکێک لە لیستەکان بەرەی گەلە بەسەرۆکایەتیی لاهوور شێخ جەنگی کە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆری دەنگ لە یەکێتی کەمبکاتەوە.


لیدوانی فەرمی: کەسێکی نزیک لە مەلا بەختیار بە ئاڤا نیوزی گوت: نزیکبوونەوە لەنێوان مەلا بەختیار و لاهوور شێخ جەنگی و سەرجەم جەمسەرە ناڕازییەکانی یەکێتی هەیە، بۆ هەڵبژاردنیش پێکەوەن و دەنگێکی باش کۆدەکەنەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤا نیوزی گوت: مەلا بەختیار و جەماوەرەکەی لە هەڵبژاردن دەنگ بە بەرەی گەل دەدەن، پێشتریش ئەمەیان ڕاگەیاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان