هاوکارییە سەربازییەکانی بەریتانیا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن

شەیری بکە لە:
هاوکارییە سەربازییەکانی بەریتانیا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن

دیمەنی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ شاندێكی سەربازیی بەریتانی بە سەرۆكایەتیی ئیدوارد ئاڵگرن ‌ڕاوێژكارى باڵای به‌رگريى به‌ريتانى بۆ کاروباری‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا، وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆكوەزیران بارزانی و شاندێكی باڵای سەربازیی بەریتانی جەخت لە پێویستیی درێژەدان بە پشتگیریکردنی پێشمەرگە لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەكەنەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و داگیرکردنی یەک لەسەر سێی خاکی عێراق، بەریتانیا ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكوەزیران بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی سەربازیی بەریتانی بە سەرۆكایەتیی ئیدوارد ئاڵگرن، ‌ڕاوێژكارى باڵای به‌رگريى به‌ريتانى بۆ کاروباری‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا و ئەندرو بیزلی کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان كرد.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و  پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و پەرەپێدانیی هەماهەنگی و هاوکاریی ئەمنی و سەربازیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و  پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە كرا.

 

ئەوەش بزانە: هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕوووبەڕوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر، هاوكات بیروڕایان لەبارەی داهاتووی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد، جەختیان لە پێویستیی درێژەدان بە پشتگیریکردنی پێشمەرگە لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ