شاندێکی ئەڵمانیا بۆ مەلا بەختیار: ڕووداوی دەستبەسەرداگرتنی چاودێر بە هاوپەیمانان دەگەیێنین

شەیری بکە لە:
مەلا بەختیار و شاندە ئەڵمانییەکە

مەلا بەختیار و شاندە ئەڵمانییەکە

ئاڤا نیوز

 

دوای دەستبەسەرداگرتنی بارەگای ناوەندی چاودێر لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە، شاندێکی هێزەکانی ئەڵمانی بۆ سۆراغی ڕووداوەکە سەردانی مەلا بەختیار دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 05-09-2024، هێزی کۆماندۆی سەر بە یەکێتی دەستی بەسەر نووسینگەی ناوەندی چاودێر لە سلێمانی و میوانخانەکەی مەلا بەختیار لە خانەقین و باخەکەی لە مێرگەپاندا گرت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، ڕایگەیاند: لەسەر خەباتی بەرگریکردن لە دیموکراسی و ئازادی و هەڵوێستەکانم بەبێ دژایەتیکردن و لایەنگریی بەردەوام دەبم.

 

لەلایەکی دیکەوە: شاندە ئەڵمانییەکە بەڵێنیان بە مەلا بەختیار داوە، کە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە وڵاتانی هاوپەیمانی بگەیەنن و پەیامی خۆیان لەو ڕووەوە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان