وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا سەردانی ئۆکراینا دەکەن

شەیری بکە لە:
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا سەردانی ئۆکراینا دەکەن

ئانتۆنی بلینکن و دەیڤید لامی، وەزیرانی دەروەی ئەمریکا و بەریتانیا

ئاڤا نیوز


هەریەکە لە ئانتۆنی بلینکن و دەیڤید لامی، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا بە سەردانێکی هاوبەش گەیشتنە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا.

وێنە گەورەکە: ئەم سەردانە لەکاتێکدایە ئۆکراینا داوای کردووە ئەمریکا و بەریتانیا ڕێگە بدەن مووشەکە دوورمەوداکانیان لە دژی ڕووسیا بەکاربهێنێت.

زانیاریی زیاتر: وەزیرەکان لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆ دەبنەوە و ڕێگاکانی بەهێزکردنی پشتیوانیی زیاتر بۆ ئۆکراینا لە دژی ڕووسیا تاوتوێ دەکەن. 

لەلایەکی دیکەوە: ڕووسیا هۆشداری داوە لە ئەگەری ڕێگەدانی ئەمریکا بۆ بەکاربردنی مووشەکەکانی لە دژی ڕووسیا، ئەو وڵاتە بێوەڵام نابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ