کۆمەڵگەیەکی گەشتیاری لە بەنداوی گۆمەسپان دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
کۆمەڵگەیەکی گەشتیاری لە بەنداوی گۆمەسپان دروست دەکرێت

دیمەنێک لە بەنداوی گۆمەسپان لە وەرزی بەهاردا، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


گەشتوگوزاری هەولێر کار بۆ ئەوە دەکات بەنداوی گۆمەسپان بکاتە شوێنێکی گەشتیاری، بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بە ئامادەکاری کردووە.

وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیی زۆر بە کەرتی گەشتوگوزار دراوە و چەندین پرۆژەی گەشتیاری دروستکراون.

لێدوانی فەرمی: دلێر محەممەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "چەندین پرۆژەی وەک هۆتێل، چێشتخانە و پرۆژەی گەورەتر پێشکەش کراون، چاوەڕێین سنووری بەنداوی گۆمەسپان دیاری بکرێت، دوای ئەوە کۆمەڵگەی گەشتیاری لەسەر بونیاد دەنێین".

زانیاریی زیاتر: بۆ قبووڵکردنی هەر پرۆژەیەکی گەشتیاری کە وەبەرهێنەر پێشکەشی دەکات، کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی لەلایەن گەشتوگوزاری هەولێرەوە بۆ دادەنرێت، بۆ ئەوەی لە ئاستی خواستی خەڵکی بێت و هەلی کاری زۆر بڕەخسێنێت.

باكگراوند: بەنداوی گۆمەسپان، گەورەترین بەنداوی پارێزگای هەولێر و سێیەمی سەر ئاستی هەرێمی كوردستانە، توانای گلدانەوەی 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەڵام هێشتا تەواونەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان