سوودانی و پزیشکیان: پێکەوە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان دەبینەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی کاری دووقۆڵیی نێوانیان کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە ئەمنیی و ئابوورییەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە یەکەمین گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران، مەسعود پزیشکیان بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 11-09-2024 گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە جەخت لەسەر گرنگی کاری دووقۆڵی نێوان هەردوولا کرایەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە ئەمنیی و ئابوورییەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە، کە لە بەرژەوەندی سەقامگیری و گەشەسەندنی هەردوولادا بێت.

 

لەلایەکی دیکە: مەسعود پزیشکیان خواستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دووپات کردەوە، لەگەڵ بەردەوامبوون لە بەرنامەکانی هاوکاری و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات.

 

زانیاریی زیاتر: لە میانی دیدارەکە پزیشکیان تابلۆیەکی پێشکەشی سوودانی کرد کە پەیامێکی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانی لەخۆگرتبوو و تیایدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکومەت و خەڵکی عێراق دەربڕیوە لە بەرامبەر پێشوازی و خزمەتکردنی زیارەتکاران لە بۆنەکانی عاشوورا و ئەربەعین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: