لە بەغدا ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی دەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
لە بەغدا ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی دەکەوێتەوە

دیمەنێکی ئاگرکەوتنەوەکە لە دوورەوە؛ سەرچاوە: شەفەق نیوز

ئاڤا نیوز


بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی حافز قازی لە ناوەڕاستی بەغدا، ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتەوە و بەهۆیەوە بەشێکی باڵەخانەکە سووتا.

وێنە گەورەکە: ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق ساڵانە لە زیادبووندان و وەک بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیش باسی دەکات، هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکان نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتییە، ئێستاش تەزوی کارەبا وەک زۆرینەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان ناودەبرێت.

چی ڕوویدا: بەگوێرەی زانیارییەکان هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بۆ سووتانی مۆلیدەیەکی گەورە دەگەڕێتەوە، لە ئەنجامدا بەشێکی باڵەخانەکە سووتاوە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەش تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان