سەرۆک بارزانی لە دهۆک بەشداری لە فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی لە دهۆک بەشداری لە فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین دەکات

چەند جۆرێکی جیاوازی ترێ لە فێستیڤاڵەکە لەلایەن جووتیارێک نمایشکراون، وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی دهۆک

ئاڤا نیوز


بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی؛ حەڤدەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بەڕێوەدەچێت و نزیکەی 50 بەرهەمی کشتوکاڵی نمایش دەکرێن.

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پاڵشتیی ڕاستەوخۆی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی جووتیاران دەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ساڵانە بەشێکی بەرهەمەکان هەناردەی وڵاتانی کەنداو و جیهان دەکات.

زانیاریی پەیامنێر: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا لە دهۆک گوتی، "فێستیڤاڵەکە کاتژمێر 03:00 لە فامڵی مۆڵی دهۆک دەستپێدەکات، 20 جووتیاریی خاوەنی بەرهەمی ترێ و 21 هەنگەوانی سنوورەکە بەشداری تێدا دەکەن."

زانیاریی زیاتر: لە سنووری پارێزگای دهۆک ساڵانە 125 بەرهەمی جۆراوجۆر بەرهەمدەهێنرێن، فێستیڤاڵی کشتوکاڵی بۆ نیشاندان و بەبازاڕکردنیان دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی هەر ئەمڕۆ لە نمایشی شانۆی داستانی کوردستان ئامادەبوو، کە زیاتر لە 150 هونەرمەند و میوان بۆ سەیرکردنی نمایشەکە کۆدەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ