سوودانی و پزیشکیان ژمارەیەک ڕێککەوتن و یاداشتنامە واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران

ئاڤا نیوز 

 

بڕیارە دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران، هەردوو سەرۆک سەرپەرشتی واژۆکردنی ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن لە بواری ئەمنی و ئابووری و چەندین بواری دیکە لەنێوانیادا واژۆ بکەن.

 

وێنە گەورەکە: لە یەکەمین گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران، مەسعود پزیشکیان بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 11-09-2024 گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی وتوێژێکی بەرفراوان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران دەکات، تیشک دەخرێتە سەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕووداوەکانی غەززە، جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی بەهێزکردنی دۆسیەکانی هاوکاری ئابووری، ئەمنی و بازرگانی، و هاوبەشی لە ژمارەیەک لە پرۆژەکانی کەرتی گەشەپێدان.

 

زانیاریی زیاتر: هەردوولا سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی پاکێجێک لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری هاوکاری باج، بوارەکانی کشتوکاڵ، سامانە سروشتییەکان، پەیوەندییەکان، پاراستنی کۆمەڵایەتی، گەنجان و وەرزش، پەروەردە، گەشتیاری، ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و هونەری، هاوکاری لە بواری شوێنەوار، بواری ڕاهێنان و پەرەپێدانی پیشەیی و هاوکاری نێوان ژوورە بازرگانییەکان.

 

لەلایەکی دیکە: پێش سەردانەکەی پزیشکیان بۆ عێراق عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو: 15 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئێران و عێراق واژۆ دەکرێت، هیوادارین سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران یارمەتیدەر بێت لە پتەوکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: