ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خانەنشین دەکرێن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خانەنشین دەکرێن

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەپێی یاسای ژمارە نۆی خانەنشینی لە عێراق، کە لەم مانگەوە لە هەرێمی کوردستان چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێت فەرمانبەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشین بکرێت، بەو پێیەش بەشێکی زۆری ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان گەیشتۆتە 60 ساڵی خانەنشین دەکرێن.

 

وێنە گەورەکە: پێشتر لە هەرێمی کوردستان فەرمانبەر لەتەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشین دەکرا، بۆیە بە جێبەجێکردنی یاساکە دەبێت بەشێکی زۆری ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاترە خانەنشین بکرێن.

 

زانیاری بە دەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حەوتەوە، گشتاندنی بۆ دامەزراوە حکومییەکان کردووە، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان 60 ساڵی تێپەڕاندووە لیستی ناوەکانیان ئامادە بکەن تاوەکو لەگەڵ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی ئەوانیش خانەشین بکرێن.

شەیری بکە لە: