درۆنی توركیا دوو فەرماندەی باڵای یەپەژە دەكوژێت

شەیری بکە لە:
درۆنی توركیا دوو فەرماندەی باڵای یەپەژە دەكوژێت

سەرچاوەی وێنە: سپۆتینگ

ئاڤا دیجیتاڵ


هەواڵگری توركیا ڕۆژی هەینی كوژرانی فاتمە ساكانا ( سورخێن رۆژهەڵات) یەكێك لە فەرماندەكانی یەپەژەی لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند. هەسەدەش پشتڕاستیدەكاتەوە.


ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەكانی نزیك لە هەسەدە دەڵێن، رۆژی دووشەممەی ڕابردوو  فرۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی توركیا هێرشیان كردووەتە سەر ناوەندی تەندرووستیی چارەسەركردنی بریندارانی شەڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان، هەردوو فەرماندە ( رۆژهەڵات و ئامینە سەید ئەحمەد )  كوژراون. 


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەگوتەی سەرچاوە توركییەكان، فاتمە ساكانا ساڵی 2006 لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە پەیوەندی كردووە بە ڕیزەكانی پەكەكەوە، لە ساڵانی 2010-2012 لە شرناخی باكووری كوردستان چالاكی هەبووە، لە ئەیلوولی 2012 بەشداری كردووە لە هێرشێك بۆ سەر پێگەیەكی سەربازی سوپای توركیاو 10 سەرباز كوژراون.

 

لەلایەكی دیكەوە: لە ئۆپەراسیۆنێكی سوپای توركیا لە ناوچەی (پەنجە- كلیت)ی سنووری هەرێمی كوردستان چوار گەریلای سەر بە پارتی كرێكارن كوژران. وەزارەتی بەرگری توركیا ئەمەی راگەیاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: