کامالا هاریس بەربژێری دیموکراتەکان ودۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، وێنە؛ بی بی سی
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئەمریکا پێشبینی دەکەن دۆناڵد ترەمپ هاوشێوەی دیبەیتەکەی ساڵی 2016 لەگەڵ کلینتۆن، ئەمجارەش بێڕێزی بە هاریس بکات.
وێنە گەورەکە: بۆ دیاریکردنی ئاست و ئاشنابوون بە سیاسەتی بەربژێرەکان، هەریەک لە کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پارتی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆدا لە فیلادێلفیا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا، ترەمپ بە قسەی نەشیاو و بێڕێزی هەڕەشەی لە کامالا دەکرد ئەمە لەکاتێکدا خانمە بەربژێرەکەی دیموکراتەکان هەم خەڵکی باشووری ئاسییایە و هەم ڕەشپێستە، ترەمپ دەیگوت : "ئەو [ هاریس] بەم دواییانە خۆی کردووەتە کەسێکی ڕەشپێست، لە هەمان کاتدا بۆ پێشکەوتن لە پیشەکەی کاری نەشیاوی ئەنجام داوە".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی قسەی هەشت پسپۆڕی سیاسی، ئەم جۆرە هەڕەشانە لە پێش چاوی ملیۆنان بینەر و ئەگەری وەڵامی هاریس بۆ قسەکانی ترەمپ، مەترسی بۆ هەردوو بەربژێرەکە دروست دەکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی جۆن گیر، مامۆستای زانکۆی ڤاندەربیڵت و شارەزا لە سیاسەتی سەرۆکایەتی، "ڕەنگە سووکایەتییەکانی ترەمپ، گرووپە سەرەکییەکانی دەنگدەر، لەوانە ژنان، دەنگدەرانی ڕەشپێست و میانڕەوەکان دوور بخاتەوە لە دەنگدان".
ئەمەش بزانە: دیبەیتەکە ئەمشەو کاتژمێر نۆ بەکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کاتژمێر چواری بەرەبەیان بە کاتی هەولێر لە کەناڵی ئەی بی سی نیوز دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین ژمارەی سەربازەکانی ڕووسیا بۆ 1.5 ملیۆن بەرز دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میانمار بەهۆی لافاو 226 کەس گیان لەدەست دەدەن
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: بەڵێنەکانی ترەمپ تەنیا پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بلینکن بۆ ئاگربەستی غەززە سەردانی میسر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا درێژە بە کۆنترۆڵی تووندی سنوورەکانی دەدات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئێران دەسەپێنێت