دیمەنی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەددین، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەفەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، پارەی شەش مانگی وانەی زیادەی مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین خەرجکرا.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە زانکۆکان لەپاڵ بەشە وانەی دیاریکراو بۆ هەر مامۆستایەک، پارەی زیادە بۆ هەر مامۆستایەک تەرخان دەکرێت کە وانەی زیادە دەڵێنەوە.
لێدوانی فەرمی: د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو پارەیەی تەرخانکراوە هی شەش مانگی ساڵی 2023 بوو کە لای حکومەت بووە، بەڵام سەرۆکوەزیران بارزانی ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی بڕی یەک ملیار و 514 ملیۆن و 15 هەزار دینار خەرجکراوە.
زانیاری زیاتر: سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت: بەمزووانە پارەکە دابەش دەکرێت و بۆ پارەی ئەمساڵیش بەشی زۆری پارەی بەشە وانەی زیادە دابەشکراوە.
بۆچی گرنگە: لەدابەشکردنیی پارەی بەشە وانەی زیادە زیاتر لە دوو هەزار مامۆستا سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 50 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ بڕینەوەی مووچە ناوی 205 هەزار کەس بۆ بەغدا دەنێردرێت