کۆمپانیای هواوی: مۆبایلی Mate XT یەکەمی جیهانە

شەیری بکە لە:
کۆمپانیای هواوی: مۆبایلی Mate XT یەکەمی جیهانە

مۆبایلی هواوی Mate XT

ئاڤا نیوز

 

هواوی وێنەیەکی مۆبایلی Mate XT بڵاو کردەوە، کە یەکەم مۆبایلی زیرەکە توانای سێ جار نوشتاندنەوەی هەبێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی ئەپڵ نوێترین ئامێرەکانی ئایفۆن 16ـی ئاشکرا کرد، هواوی بۆنەیەکی خستنە بازاڕی بۆ مۆبایلە زیرەکە نوێیەکەی، کە لەشێوەی پیتی Zـی ئینگلیزییە بەناوی Mate XT ئەنجامدا و بڕیارە لە 20ـی ئەم مانگە بخرێتە بازاڕەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵپەڕی هواوی دەریخستووە زیاتر لە سێ ملیۆن و 600 هەزار داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلە زیرەکە نوێیەکە وەرگیراوە، کە پێویستی بە پارەی پێشەکی نییە.

 

لە لایەکی دیکەوە: ڕیچارد یو، سەرۆکی بەشی بەکاربەران لە کۆمپانیای هواوی دەڵێت: بەرهەمهێنانی مۆبایلە نوێیەکەی هواوی Mate XT پێنج ساڵ کارکردنی خایاندووە و یەکەم مۆبایلی زیرەکە توانای سێ جار نوشتاندنەوەی هەبێت. هاوکات شاشەیەکی 10.2 ئینجیی هەیە و بە ڕەنگی سوور و ڕەش بەردەستە.

 

ئەمەش بزانە: ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن نرخی ئامێرەکە نزیکەی دوو هەزار و 400 دۆلار دەبێت و لەکۆتایی هەفتەی ڕابردوو داواکاری پێشوەختە کارا کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: