چین هەوڵی هێنانی بەرد لەسەر مەریخ دەدات

شەیری بکە لە:
چین هەوڵی هێنانی بەرد لەسەر مەریخ دەدات

چین کێبڕکێ لەسەرهێزی بۆشایی ئاسمان دەکات، وێنە: CNN

ئاڤا نیوز

هەوڵە مێژووییەکانی چین بۆ هێنانی نموونە لە مەریخەوە بۆ سەر زەوی بەردەوامە، بۆ ئەم مەبەستە کەشتییەکی ئاسمانیی تایبەت بە ناوی "تیانوێن-3" لە ساڵی 2028 هەڵدەدات.
 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیو جیژۆنگ، سەرۆکی جێبەجێکاری ئەرکەکانی مەریخ لە ڕۆژهەڵاتی چین ڕایگەیاند، لە  ساڵی 2028  کەشتی ئاسمانیی"تیانوێن-3"ی وڵاتەکەی دوو هەڵدان بۆ هێنانی نموونە لەسەر مەریخ دەکات.


بۆچی گرنگە: ئەرکی لە پێشینەی تیانوێن-3ی گەڕانە بەدوای شوێنەواری ژیان لە مەریخدا، جگە لە وڵاتی چین تا ئێستا هیچ وڵاتێک ئەم کارەی بەسەرکەوتوویی نەکردووە. 
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چین یەکەم وڵاتە هەوڵدەدات پارچەیەک بەرد لە مەریخ بگەڕێنێتەوە، ئەم وڵاتە ئەم کارە بەدەستکەوتێکی گرنگ دادەنێت، دەڵێت، کارەکەی ئێمە بۆ بەرنامەی بۆشایی ئاسمان گرنگیی تایبەتی هەیە.  

کاریگەریی و لێکەوتەوکان: هەوڵەکانی ناسا و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەوروپا بۆ هێنانی چەند پارچە بەردێک لە مەریخ لەژێر هەڵسەنگاندندایە، ئەمەش لەکاتێکدایە ئێستا نیگەرانی زۆر لە تێچووی کارەکە هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: