کەی ئایفۆن 16 دەگاتە هەرێمی کوردستان؟

شەیری بکە لە:
کەی ئایفۆن 16 دەگاتە هەرێمی کوردستان؟

بەرهەمە تازەکەی کۆمپانیای ئەپڵ کە ناوی iphone 16 یە

ئاڤا نیوز 

 

جیهان چاوەڕوانی خستەڕووی ئایفۆن 16 دەکات و بەشێک لە هاووڵاتییانیش پێشوەختە ناوی خۆیان بۆ کڕینی تۆمار دەکەن، تایبەتمەندی ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەپڵ ئەوەیە کە بە ژیری دەستکرد پەرەی پێدراوە.

 

لێدوانی فەرمی: ماهر حەسەن، بەرپرسی مارکێتینگ لە  I center کە بریکاری فەرمیی کۆمپانیای ئەپڵە لە عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە ماوەی هەفتەیەک بۆ 10 ڕۆژی دیکە سەرجەم بەرهەمە تازەکانی ئەپڵ دەگەنە هەرێمی کوردستان، وە پێشوەخت دەست بە تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە دەکەین کە داوای کڕینی پێشوەختەی بەرهەمەکانی، 'بیستۆک و کاتژمێری زیرەک، ئایفۆن 16 دەکەن".

 

ئەمەش بزانە: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار کەس لە ڕێگەی ناونووسینەوە دەستیان بە ئایفۆن 15 گەیشت، لە  i center.

 

زانیاریی زیاتر: لەکاتی نمایشکردنی ئایفۆن 16 و بەرهەمەکانی دیکەی ئەپڵ، کۆمپانیای هواویش بەرهەمێکی نوێی بە ناوی MATE XT دەخاتە بازاڕەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ