کەشتییە سەربازییەکانی چین سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆن دەبەزێنن

شەیری بکە لە:
کەشتییە سەربازییەکانی چین سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆن دەبەزێنن

چەند کەشتییەکی جەنگی چین کە سنووری ئاویی ژاپۆنیان بەزاندووە، وێنە: ABC news

ئاڤا نیوز

 

پێنج کەشتیی سەربازیی چین چوونە ناو سنووری دەریای ژاپۆن و بەرەو ڕووسیا بەڕێکەوتوون. 

 

وێنە گەورەکە: بەزاندنی سنووری ئاویی ژاپۆن لە کاتێکدایە کە چین لەگەڵ ڕووسیا سەرقاڵی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن ڕایگەیاندووە: "پشتڕاستی ئەوە دەکەینەوە کە ئەم کەشتییانە لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە بە ناو دوورگەی تسوشیما بەرەو دەریای ژاپۆن ڕۆشتوون".

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بەرگریی وێنەی کەشتییەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە هێزەکانیان زانیاریی هەواڵگرییان لە سەر کەشتییەکان کۆکردووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیادبوونی چالاکیی سەربازی و بازرگانییەکانی چین بووەتە مایەی نیگەرانی هەر یەکە لە ژاپۆن، فیلیپین و ئەمریکا. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: