پێش سەردانەکەی پزیشکیان لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت

شەیری بکە لە:
پێش سەردانەکەی پزیشکیان لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت

کۆبوونەوەی مەسعود پزیشکیان و محەممەد شیاع سوودانی لە تاران، وێنە: IRNA

ئاڤا نیوز

 

پێش سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا، لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران تایبەت بە ئامادەکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا، کۆتایی بەکارەکانی هێنا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە یەکەمین گەشتی دەرەوەی وڵاتی بۆ عێراق ئەنجام دەدات و لەپاڵ کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن و هاوکاریش لە بواری ئەمنیی و بازرگانیی لەنێوان هەردوولادا واژۆ دەکرێن.

 

لێدوانی فەرمی: ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (واع)ـی ڕاگەیاند: لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران کۆتاییان بە ڕەشنووسی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنە هێنا کە بڕیارە لە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا، لەنێوان بەرپرسانی باڵای هەردوولادا واژۆ بکرێن.

 

لەلایەکی دیکەوە: محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق پلانی سەردانەکەی پزیشکیانی ئاشکرا کردووە و ئەوەی خستووەتەڕوو: پزیشکیان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا، سەردانی نەجەف و کەربەلا دەکات، "ئەگەر دۆخەکەش گونجاو بێت، سەردانی بەسرە و هەولێریش دەکات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: