به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چەند سه‌ر ئاژه‌ڵێک دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

شەیری بکە لە:
به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چەند سه‌ر ئاژه‌ڵێک دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

وێنەی دوو تۆمەتبار لە پۆلیسی سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

بە تۆمەتی دزینی ژمارەیەک سەر ئاژەڵی گەورە، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە دووکان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ڕاگەیاند: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتییه‌ک سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ی لێدزراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن‌ و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداناوه‌.

 

زانیاریی زیاتر: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ‌ئێستا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ئـ، ک، أ له‌دایكبووی 1996- س، ط، ر له‌دایكبووی‌ 1997) به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: