حەکیم داوای پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات

شەیری بکە لە:
حەکیم داوای پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی، وێنە: العربییە

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند بکات و تاوانەکانی بەعسیش دژی پارێزگاکە لە قوتابخانەکاندا بخوێنرێن.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە 10 ساڵە حکومەتی هەرێم بە فەرمی هەڵەبجەی وەک چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان ناساندووە، لەئاستی عێراقیش تائێستا دەنگدانی کۆتایی لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمان نەکراوە، بۆیەش حکومەتی فیدڕاڵ وەک 19هەمین پارێزگای وڵاتەکەیی مامەڵەی لەگەڵدا ناکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەشێک لە کەسایەتیی و نوێنەرانی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق، حەکیم ئاماژەی بە ئەو تاوانانەکردووە کە بەسەر هەڵەبجەدا هاتوون و داوایکرد پرسی کیمیابارانکردنی پارێزگاکە لە چوارچێوەی وانەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقدا بخوێنرێت.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ئاماژەی بە گرنگی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەش کردووە و ئەوەی خستوەتەڕو، پشتیوانی لە "پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەین و داوا دەکەین پەرلەمان ئەرکی خۆی لەم بوارەدا جێبەجێ بکات".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان