فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا: تەقینەوەکەی ناوچەی سەلامیات تیرۆریستی نییە

شەیری بکە لە:
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا: تەقینەوەکەی ناوچەی سەلامیات تیرۆریستی نییە

دیمەنی تەقینەوەیەی ناوچەی سەلامیاتی بەغدا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز 

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، ئەو تەقینەوەیەی لە ناوچەی سەلامیاتی بەغدا ڕووی دا تاوانکاری بوو نەک تیرۆریستی.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 10-09-2024، توکتوکێک لە ناوچەی سەلامیات لە باکووری بەغدا تەقییەوە، بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

لێدوانی فەرمی: لیوا وەلید تەمیمی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەو ڕووداوەی لە ناوچەی سەلامیات ڕووی دا، لە ئەنجامی بۆمبێکەوە بووە کە لەنێو پاکەتێکی دیاری دانرابوو لە ڕێگەی خزمەتگوزاری گەیاندنەوە بگات بە دەستی هاووڵاتیەک کە لە نزیک خاڵێکی سەربازییەوە هاووڵاتییەکە چاوەڕێی دەکرد.

 

زانیاریی زیاتر: لە کاتی وەرگرتنی دیارییەکە پاکەتەکە دەتەقێتەوە، بەهۆیەوە خاوەنی توکتوکەکە و سەربازێک گیان لەدەست دەدەن و سەربازێکی دیکە و ئەو کەسەی کە کراوەتە ئامانج بریندار دەبن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، "ڕووداوەکە تاوانکارییە، لەسەر بنەمای کێشەی کەسییە و پەیوەندی بە تیرۆرەوە نییە".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ