"سەردانەكەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا كاریگەریی لەسەر ڕێككەوتنەكەی ئەمڕۆ هەبوو"
- کوردستان
- 9 ئەیلوول
وێنەیەکی سەرۆک بارزانی لەکاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی بەغدا
ئاڤا نیوز
هەولێر و بەغدا لەسەر زۆرێک لە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان ڕێككەوتن و وەزیری دەرەوەی عێراقیش باسی كاریگەریی دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا دەكات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران بارزانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، ئەنجامی كۆبوونەوەكان دڵخۆشكەرن بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان، لەمیانەدا شاندە باڵاكەی عێراق لەگەڵ سەرۆك بارزانیش كۆبوونەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی چوارشەممە 3-7-2024 سەرۆک بارزانی، بە یاوەریی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سهردانی بهغدای كرد و زیاتر لە 17 دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان، بەرپرسانی حزبی و حکومی و باڵیۆزانی وڵاتان لە عێراق کرد.
زانیاریی زیاتر: ئامانجی سەردانەكەی سەرۆک بارزانی بریتی بوو لە چارەکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عێراق بە گشتی و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی، لەمیانەدا ڕایگەیاند "ئەگەر نیازی باش هەبن، چارەکردنی هیچ کێشەیەک زەحمەت نابێت".
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بە كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤای ڕاگەیاند: بەدڵنیاییەوە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا کاریگەریی لەسەر ڕێككەوتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی هەرێمی كوردستان و عێراق هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە