هاوکاریی سەرۆکوەزیران بارزانی بەسەر کاسبکارانی لەنگە و شێخەڵا دابەش کرا

شەیری بکە لە:

ساتی سووتانی بازاڕی لەنگە. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

هاوکاری سەرۆکوەزیران بارزانی، بەسەر کاسبکارانی بازاڕی لەنگە و بازاڕی شێخەڵا دابەشکرا. 


وێنە گەورەکە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی هاوکاریی زیانلێکەوتوانی بازاڕەکانی قەیسەری و شێخەڵا و لەنگە دەکرێت، کە بەهۆی سووتانی دووکانەکانیانەوە زیانی ماددی زۆریان بەرکەوتووە.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی: 166 دووکاندار لە سووتانی جاری یەکەمی بازاڕی لەنگە، 48 دووکانداری سووتانی جاری دووەمی بازاڕی لەنگە و 17 دووکانداری بازاڕی شێخەڵا هەر یەکێکیان بە بڕی دوو ملیۆن دینار هاوکاری دەکرێن.


گۆشەیەکی دیکە: هەموو ئەو بڕیارانەی لێخۆشبوون لە پارەی زبل و خاشاک، تابلۆ، باج، ئاو و کارەبا دەیانگرێتەوە، دەتوانن داواکاریەکانییان پێشکەشی ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا بکەن بۆ ئەوەی لێخۆشبوونیان بۆ بکرێت.

شەیری بکە لە: