قیڕتاوکردنی کۆڵانەکانی گردەچاڵ و بنبێرز لە قۆناغی کۆتایی دایە

شەیری بکە لە:
قیڕتاوکردنی کۆڵانەکانی گردەچاڵ و بنبێرز لە قۆناغی کۆتایی دایە

قیڕتاوکردنی یەکێک لە شەقامەکان-وێنە پارێزگای هەولێر

ئاڤا نیوز


پڕۆژەی قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنی شەقام و کۆڵانەکانی هەردوو گوندی گردەچاڵ و بنبێرز لە سنووری هەردوو ناحیەی بەحرکە و شەمامک بەردەوامە و گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

 
چیرۆکی سەرەکی: پارێزگای هەولێر لە گەیاندنی خزمەتگوزاری و قیڕتاوکردنی شەقام و کۆنکریتکردنی کۆڵانەکان بەردەوامە، دەیەوێت خزمەتگوزاری بگەێنێتە سەرجەم قەزا و ناحیە و گوندەکان.

 

 ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بە گوژمەی یەک  ملیار و 108 ملیۆن دینار کارکردن لە پڕۆژەی قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنى شەقام و کۆڵانەکانى هەردوو گوندى  گردەچاڵ ، بنبێرز لەلایەن تیمەکانى ڕێگاوبانی هەولێر بەردەوامە، ئیستاش کارکردن لە گوندى گردەچاڵ لە سنوورى ناحیەى بەحرکە، لە 98%ـى کارەکانى تەواوکراوە و لە گوندی بنبێرزیش لە سنوورى ناحیەی شەمامک، لە 60%ـى کارەکانى پڕۆژەکە تەواوکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: