سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌

شەیری بکە لە:
سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌

ئاڤا نیوز


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی  سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر كۆبووەوە، دواین پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە و شەڕی غەززەیان تاوتوێ كرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووە: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی، سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه‌.


" له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌، شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌، دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانی بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ گرنگی و پێویستیی هاریكاریی هاوبه‌شی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری كرده‌وه‌".


" هاریكاریی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و ئاڵنگارییه‌ ئه‌منییه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ