هەولێر - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
چەند توێژەرێک پێوانەی ڕادەی پیسی هەوای شاری هەولێریان کردووە لەنێوان کاتەکانی ڕۆژ و شەودا، دەرکەوتووە ڕادەی تەنۆلکە ڕەقەکانی هەوادا لە شەوان زۆرترن.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیسی هەوا لە شاری هەولێر، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە چەند ڕێکارێک گیراوەتەبەر، لەوانە داخستن و ڕێکخستنەوەی پاڵاوگە نایاساییەکان.
لێدوانی فەرمی: د.هێدی جەمال، مامۆستای زانکۆی توێنتای هۆڵەندی بۆ ئاڤا نیوز قسەی کرد دەڵێت: پێنج تیمی توێژەر لە ماوەی 15 ڕۆژدا لە 150 شوێنی جیاوازی هەولێر لە کاتەکانی 7:00ـی ئێوارە بۆ 9:00ـی شەو لە هەمان کاتی دیاریکراودا بۆ 12:00ـی شەو کوالێتی هەوای هەولێرمان پێوانە کردووە، بە چەند دەرئەنجامێک گەیشتووین، %30ـی گەڕەکەکانی هەولێر دەکەونە ناو زۆنی گونجاو، ئەوەی دیکە لە ئاستی مامناوەندن.
زانیاریی زیاتر: د.هێدی جەمال لەبارەی ئەو ئەنجامانەی لە توێژینەوەکە پێی گەیشتوون دەڵێت: دەرکەوت جیاوازیەکی زۆر لەکاتەکانی ڕۆژ و شەودا هەیە، لە کاتی شەودا شاری هەولێر دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئاستی (مامناوەند و خراپ) لەڕووی بڵاوبوونەوەی ئەو دەنکۆڵە ڕەقانەی لەهەودا بڵاودەبنەوە و تیرەکەیان 2.5 مایکڕۆمیتەر کەمترە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژەرەکان ناوی 37 گەڕەکی هەولێریان دەستنیشان کردووە کە لە شەودا دەکەونە ژێر کاریگەریی هەوای ناتەندروست، بەتایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی هەستیاریان هەیە گونجاو نییە.
ناوی ئەو گەڕەکانەی دەستنیشان کراون ئەمانەن:
- شاری خەونەکان
- پارکی گەورەی شار
-گەڕەکی میدیا
- گەڕەکی منارە- سایلۆ
- نیشتیمان
- نەورۆز
- کوردستان
- شادی
-ڕزگاری
- تووڕەق
- مامزاوەو قەتەوی
- کانی قرژاڵە
- هەواری نوێ
- تۆپزاوە
- ڕۆشنبیری 1
- ئەندازیاران
- موفتی
- ئیسکان
- مامۆستایان 1-2
- سەیداوە
- کۆماری
-زانایان
- برایەتی
- هەڤاڵان
-گوڵان 1-2
- خانزاد
-شۆڕش
-تەیراوە
- سەڵاحەددین
- بەختیاری
- ڕاپەرین
- سەفین1-2-3
- شاوێس
- گەلاوێژ
- کەسنەزان
- کانی قرژاڵە
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری نەبوونی ڕۆڵی پارکی گەورەی هەولێر لە کرداری کەمکردنەوەی پێکهاتە ڕەقە هەڵواسراوەکان، بەلای ئەو توێژەرانەوە، کرداری ڕۆشنە پێکهاتن لە ڕۆژدایە و لە شەودا درەختەکان کەمتر دوانۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت