لە پارێزگای واسیت تەقینەوە لە بارەگایەکی حەشدی شەعبی ڕووی دا

شەیری بکە لە:
شوێنی تەقینەوەکە

شوێنی تەقینەوەکە

ئاڤا نیوز

 

تەقینەوە لە بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای واست ڕووی دا و تاوەکو ئێستا زیانە ماددی و گیانی دیار نییە.

 

وێنە گەورەکە: تەقینەوەکە لە کۆگایەکی کەلوپەلی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لە دەرەوەی دیوارەکانی بارەگای پاڵپشتیی لۆجستیی سەر بە حەشدی شەعبی ڕووی داوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ناوچەی سوێرە لە پارێزگای واست دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە، گومان دەکرا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بێت، بەڵام بەگوێرەی میدیاکانی عێراق ئاگرێک لە پووش و پاوان دروست دەبێت لە نزیک کۆگایەکی کەلوپەلی کەتائیبی حیزبوڵڵای سەر بە حەشدی شەعبی لەژێر زەمین دروست بوو و تەقیوەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕەتی کردووە تەقینەوەکە لە ئەنجامی هێرش بووبێت و ڕایگەیاند: لایەنی پەیوەندیدار دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەکە و بەم نزیکانە دەرەنجامەکەی بڵاو دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان