كۆشكی سپی: مردنی ناڤالنی كارەساتە

شەیری بکە لە:
كۆشكی سپی: مردنی ناڤالنی كارەساتە

ئەلێكسی ناڤالنی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا.. سەرچاوەی وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند مردنی ئەلێكسی ناڤالنی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا كارەساتێكی ئاشكرایە ئەگەر دڵنیا ببینەوە لەمردنی، دوای ئەوەی دامەزراوە فیدراڵیی بەندیخانەكانی ڕووسیا ڕایگەیاند "دوای پیاسەكردنێك هەستی بە تێكچوون كردووە و دوای بورانەوەی گیانی لەدەستداوە".


ئەوەی پێوستە بیزانیت: ناڤالنی تەمەن 47 ساڵ، لە ساڵی 2021 بەتۆمەتی "پارەداركردن و هاندان بۆ تووندوتیژی" لە مۆسكۆ دەستگیركرا و سزای 19 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. ناڤالنی لە بەندیخانەیەكدا دەستبەسەر بوو كە نزیكەی 60 كیلۆمەتر لە جەمسەری باكوورەوە دوورە.


بۆچی گرنگە: ئەلێكسی ناڤالنی سەرسەخترین ڕەخنەگری سیاسەتەكانی سەرۆكی رووسیا بوو، بەتایبەتی لەسەر جەنگی ئۆكراینا. چەند میدیایەكی ڕۆژئاوا هەر دوای مردنی ناڤالنی ڕاستەوخۆ گومانیان دروستكردووە كە لەلایەن پووتینەوە كوژرابێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراوەی فیدراڵیی بەندیخانەكانی ڕووسیا دەڵێت: ناڤالنی دوای پیاسەكردنێك هەستی بە تێكچوون كردووە و ڕاستەوخۆ بووراوەتەوە، دواتر تیمی فریاكەوتن گەیشتوونەتە سەری، بەڵام ئەنجامەكەی ئەرێنی نەبووە و گیانی لەدەستداوە.


لەلایەكی دیكەوە: جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە كۆشكی سپی ئەمریكا بە ڕادیۆی "ئێن بی ئاڕ" ی فەرمی ڕاگەیاند: مێژووی كریملین  درێژ و بێزراوە لە ئازاردانی نەیارەكانیدا، ئەوەشی ڕوویداوە پرسیاری ڕاستەقینە و ڕوون دەوروژێنێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ