پێکەنینەکەی هاریس لە ڕووسیا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
پێکەنینەکەی هاریس لە ڕووسیا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان، سەرچاوە: سکای نیوز

ئاڤا نیوز


پێکەنینەکەی کامالا هاریس، بەربژێریی دیموکراتەکان بووەتە جێگەی سەرنجی لێدوانی بەرپرسانی ڕووسیا و هەریەکەیان بەشێوەیەک باسی دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بکرێت، کۆتایی مانگی حەوت جۆ بایدن لە بەربژێڕبوون کشایەوە و کامالا هاریس شوێنی گرتەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنیشیدا سەرنجی زۆر خرایە سەر پێکەنینە تایبەتەکەی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ناوخۆی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان لە هەڵمەتەکاندا بەردەوام توانج لە پێکەنینەکەی کەمالا هاریس دەدات کە هاوکات جێگری سەرۆکی ئەمریکایە، لە دەرەوەی ئەمریکاش قسەی زۆری لەسەر دەکرێت

 

لێدوانی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: "جیاوازییەکی ڕوون لە نێوان پێکەنینی ئەرێنیدا هەیە کە پڕە لە وزەی باش، بەڵام شێوازی پێکەنینی کامالا هاریس دەبێتە هۆی بێ ئومێدی و خەمۆکی".

 لەلایەکی دیکەوە: پێشتر پووتین پشتگیری بۆ کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان ڕاگەیاندبوو، هاوکات ئاماژەی بە پێکەنینەکەی هاریس کردبوو و گوتبووی:  پێکەنینەکەی هاریس  گواستراوەیە، وادەردەخات کە هەموو شتێک باشە، بۆیە ئێمە هەڵبژاردنەکەمان بەرەو ئەو دەگۆڕین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان