مالیکی فشار لە سوودانی دەکات دەست لەکار بکێشێتەوە

شەیری بکە لە:
مالیکی فشار لە سوودانی دەکات دەست لەکار بکێشێتەوە

محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی

ئاڤا نیوز


چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کردووە، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەهۆی نیگەرانیی لە دۆسیەی تۆڕی سیخوڕیی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، چەند مەرجێکی بۆ سوودانی داناوە جێبەجێیان بکات، ئەگەرنا دەبێت دەست لەکار بکێشێتەوە.


وێنە گەورەکە: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی 26-8-2026 کۆبوونەوە و بەپێی چەند سەرچاوەیەک، نوێنەری ئەنجوومەنی دادوەری لە کۆبوونەوەکە ئامادەبووە، تۆمارێکی دەنگیی خستووەڕوو لەبارەی تۆڕی سیخوڕیکردن لە نووسینگەی سوودانی، ئەو باسی لە فەرمانی چاودێریکردنی سیاسەتمەدار و سەرکردەکان کردووە، دیارترینیان خەزعەلی و مالیکین.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی نزیک بە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی گوتووە، مالیکی بەتووندی ڕووبەڕووی پرسەکە بووەتەوە و چەند مەرجێکی بۆ سوودانی داناوە، ئەگەر جێبەجێیان نەکات ناچاری دەکات دەست لەکار بکێشێتەوە.


مەرجەکان: پێویستە سوودانی بەڕێوەبردنی دەستەی هەواڵگری ڕادەستکردنی چوارچێوەی هەماهەنگی بکات، دووبارە نووسینگەی سەرۆکوەزیران ڕێکبخاتەوە، سەرجەم خزم و کەسوکار و ئەندامانی هۆزەکەی لە دامودەزگا حکومییەکان و پۆستە هەستیارەکان دووربخاتەوە، بەڵێندان بدات بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوو نەکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەپێی سەرچاوەکان، سوودانی ڕەتیکردووەتەوە ملکەچی مەرجەکانی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ببێت و بەم هۆیەشەوە ڕەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت، بەتایبەتی کە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەر سێ بەرە دابەش بوون و ناکۆکییەکانیان زیادیان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: