بانکە عێراقییەکان سیستمی ئەمریکییان بۆ ناردنی پارە بۆ ئێران بەکارهێناوە

شەیری بکە لە:
بانکە عێراقییەکان سیستمی ئەمریکییان بۆ ناردنی پارە بۆ ئێران بەکارهێناوە

لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق و وێنەی عەلی غولام

ئاڤا نیوز


بانکە عێراقییەکان لەڕێگەی ئەو سیستمە بانکییەوە کە ئەمریکا بۆی دروستکردوون، پارەیان بۆ ئێران ناردووە.

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، بەغدا لەو پارەیەی لە فرۆشتنی نەوت دەستیکەوتووە دۆلاری بۆ ئێران ناردووە. ئێرانیش توانیویەتی بەو پارەیە پاڵپشتیی "گرووپە تیرۆریستییەکان" بکات.

زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکە بانکەکانی عەلی غوڵام، گەورە بانکداری عێراقی وەک نموونە دەهێنێتەوە بەوەی چۆن سوودی لە سیستمی بانکیی فیدراڵیی نیویۆرکی ئەمریکا بینیوە تا پارە بۆ ئێران بنێرێت. 

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، دوای نزیکەی 20 ساڵ بانکی فیدراڵی ئەمریکا لە پشکنینی وردی پرۆسەی ناردن و وەرگرتنی پارەکە ئەوەی بۆ دەرکەتووە، لە ماوەی تەنها یەک شەویشدا هەموو بانکەکانی عەلی غوڵامی داخستوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا گومانی لە زیاتر لە 24 بانکی عێراقی هەبووە کە پارەیان بۆ ئێران ناردبێت و یارمەتیی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان دابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان