لە ڤێتنام بەهۆی داڕمانی پردێک 24 کەس گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
لە ڤێتنام بەهۆی داڕمانی پردێک 24 کەس گیانیان لەدەست دا

دیمەنێک لەو پردەی داڕماوە، لەلایەن ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەکارهاتووە. سەرچاوە" میدیاکانی ڤێتنام

ئاڤا نیوز

کەشوهەوای نالەبار بووە هۆی ڕووخانی پردێک لە ڤێتنام، بەهۆیەوە 24 کەس گیانیان لەدەست دا و سەدان کەسیش بریندار بوون.

چیرۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژە گەردەلوول و لافاو و هەندێکجاریش بوومەلەرزە باکووری وڵاتی ڤێتنامی گرتووەتەوە، پردێکی گەورە داڕماوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 24 کەس گیانیان لەدەست داوە و 299 کەسیش بریندارن.

لێدوانی فەرمی:
ئەمڕۆ دووشەممە ‌حکومەتی ڤێتنام ڕایگەیاند:  بەهۆی زریانەوە کارەبا و هێڵەکانی پەیوەندیی لە چەند ناوچەیەکی وڵات بڕاون، ئەمەش دۆخەکەی سەختتر کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: دەزگای کەشناسی ڤێتنام هۆشداری لە لافاو و زریانی زیاتر داوە. ئەمە لەکاتێکدایە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەکی ڤێتنام بارانبارین لەنێوان 208 بۆ 433 ملیمەتر بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ