وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات

شەیری بکە لە:
وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات

دوو فڕۆکەی ئێف 16ی هێزی ئاسمانی ڕۆمانیا لەکاتی چالاکییەکانی دەستبەکاربوونی سەنتەری مەشقی فڕۆکەی ئێف 16ی ئەوروپی لەناو بنکەی ئاسمانی ٨٦ی ڕۆمانیا،سەرچاوە: english.alara

ئاڤا نیوز


وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات و ڕایدەگەیێنێ: فڕۆکەکانی ڕووسیا لەمیانەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکرانیا سنووری وڵاتەکەیان بەزاندووە و نابێت جارێکی دیکە ئەمە دووبارەبێتەوە.

وێنە گەورەکە: لە سەرەتای شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا کە لە مانگی دووی ساڵی 2022 هەڵگیرساوە، ڕۆمانیا چەندینجار پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتانی دراوسێی لەسەر خاکەکەی دۆزیوەتەوە.


ڕاگەیێندراوی فەرمی: ڕۆمانیا کە ئەندامە لە ناتۆ و هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکراینا، ڕایگەیاندووە: "ڕووسیا لەکاتی هێرشبردنە سەر ئۆکراینا سنووری وڵاتەکەمان پێشێل دەکات و ئەوەش جێگای قبووڵکردن نییە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی بەرگریی ڕۆمانیا فڕۆکەیەکی لە جۆری F16 بۆ چاودێریکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا جێگیرکردووە، هاوپەیمانانی خۆیان لە ناتۆ ئاگادار کردووەتەوە و ئامادەیە بۆ خستنەخوارەوەی هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سنوور ببەزێنێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان