نێچيرڤان بارزانى و سکرتێری نەتەوەیەکرگرتووەکان: پێویستە بەزووترین کات هەڵبژاردن بکرێت

شەیری بکە لە:
نێچيرڤان بارزانى و سکرتێری نەتەوەیەکرگرتووەکان: پێویستە بەزووترین کات هەڵبژاردن بکرێت

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس لە میونشن

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له‌ نزيكترين كاتى گونجاودا دەکەنەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى له‌ بەردەوامیی چالاکییەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس كۆبووه‌وه‌ و چەند بابەتێکیان تاوتوێکرد.

نێوەڕۆکی کۆبوونەوە: هه‌ردوولا هاوڕابوون ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه‌ گرنگه‌، ده‌بێ ئاسايش و سه‌روه‌ريى عێراق پارێزراو بێت و ڕێگه‌ نه‌درێت بخزێته‌ نێو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى ستايشى ئاماده‌يى و ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووە و كار و چالاكييه‌كانى تيمى UNى به‌رز نرخاندووە. 

گۆشەیەکی دیکە: لە کۆبوونەوەکەدا ویڕای تاوێکردنی دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، باسی دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان کراوە و "پێويستيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژادنى هه‌رێمى كوردستان له‌ نزيكترين كاتى گونجاودا"جەختی لەسەر کراوەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ