لەمەودوا لە چێشتخانەکانی کۆیە سەوزە و ماستاو و شەربەت نابینن

شەیری بکە لە:
لەمەودوا لە چێشتخانەکانی کۆیە سەوزە و ماستاو و شەربەت نابینن

دیمەنێکی شاری کۆیە لە چیای هەیبەت سوڵتانەوە

ئاڤا نیوز

 

قایمقامیەتی کۆیە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان چەند ڕێکارێکی نوێی ڕاگەیاند

 

وێنە گەورەکە: حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە وەرزی هاوین زیاد دەکەن، چەند ساڵێکە لە پارێزگای سلێمانی بەشێک لەو حاڵەتانە وەک نەخۆشی کۆلێرا تۆمار دەکرێن.
  

ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی کۆیە ڕێکاری نوێی بۆ خۆپارێزی و دووربوون لە سکچوون و ڕشانەوەو نەخۆشییە گوازراوەکان ڕاگەیاند؛ بەجۆرێک لە ئەمڕۆوە قەدەغەیە چێشتخانە و کەبابخانە و دوکانەکانی لەفەی گەس و فەلافل سەوزە و ماستاو و شەربەت دابنێن.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێنماییە نوێییەکە پێویستە چایخانەکانیش لە پەرداخی سەفەری چا بفرۆشن، ئەوانەشی پێچەوانەی ڕێنماییەکان کاربکات ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: هاوکاری عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە کۆیە تۆمار نەکراوە، ئەو ڕێنماییانەیە بۆ ئەوەیە هاونیشتمانیان بەدووربن لە تووشبوون بە کۆلێرا.

شەیری بکە لە: